پێم ئەڵێن فەرمووتە: شێتم! ئەی بەقوربان ئەو دەمە
ﺑﺎﺳﯽ شێتیم ﺗﺎ ﻗﯿﺎمەت گەر بکەی هێشتا کەمە
نەک ئەﺗﯚ ﻋﺎلەﻡ ﺑﺰﺍﻧﻦ شێت ﻭ سەرگەرﺩﺍﻧﺘﻢ
ﮔﯿانەکەم ﻋﺎﺷﻖ ﭺ ﺑﺎکێکی لە لۆمەی ﻋﺎلەمە؟!
ﯾﺎﻥ ئەوەی ﺑﯿﺴﺘﻮومە هەر ﺣﺎﺷﺎ ﻟە ﻧﺎﺳﯿﻨﻢ ئەکەی
ﺋەﻡ ﻛەﻻمەت ﺩڵتهزێنە، ئەوپەڕی ﺩەﺭﺩ ﻭ خەمە!
گەر ﺋﯿﺸﺎﺭەﯼ ﭼﺎﻭەکەت، ﻫﯿﻮﺍﯼ نەخستابایە ﺩڵ
کەی ﻟە ﻛۆڵی ﺧﯚﻡ ئەﻧﺎ ئەﻡ ههموو ئێش ﻭ ﻣﺎتەمە
ﻭﺍ مەفەرموو ﭼﺎﻭەﻛﺎﻧﻢ، کەس نیە ﺋﺎﮔﺎﯼ نەبێ
قابزﯼ ڕﯙﺣﯽ پەپوولە، ﻧﻮوﺭﯼ لەﺭﺯﺍﻧﯽ، شەمە!